لە تەکیەی کاکەمەند چەند کەسێک بۆ دزیکردن ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی مامۆستایەک
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ چەند کەسێک ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستایەک لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و دوای تێکدانی کەلوپەلی ناوماڵەکە، مامۆستاکەیان بە بەستراوی جێدەھێڵن.
وتیشی، ھێزەکانی پۆلیس بە ھاوبەشی ئاسایش، لەھەوڵی ھەڵگرتنەوەی شوێن پێی تۆمەتبارەکان و سەرەداویان دەستکەوتووە.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەوکارەی کردوویانە بۆ مەبەستی دزیکردن و دەستکەوتنی زێڕ و پارە و شتی بەنرخ بووە، بەڵام کارێکی نامرۆڤانەیان ئەنجام داوە و وەکو مافی گشتی و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان ھێزە ئەمنییەکان ڕاناوەستن تا تاوانباران دەستگیرنەکەن.