وەزارەتی پەروەردە دەستگیرکردنی چەند باندێکی فریودەری راگەیاند
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی، لەسەر سکاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریوودەریان دەستگیرکردووە، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قوتابیان و خوێندکاران فریوو دەدەن بە بەکارھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکاردەبن لەسەر ھەر کەس و باندێک، کە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بکات و رووبەڕووی دادگاکانیان دەکەینەوە.



