دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەر ڕادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد لە پێناو ئارامی کوردستان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابوری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد و دەستمانگرت بەسەر بڕی (٢٤،١٩٥) گرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی ھۆشبەر، کە مەبەستیان بووە بازرگانی پێوەبکەن.
راشیگەیاند، تۆمەتباران بە ماددەی ٢٦ لە یاسای ( بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامە.
جۆر و بڕی ماددە ھۆشبەرەکان :
بڕی (١٨،٥٠٠) گرام ( ماددەی کریستاڵ)
بڕی (٤،٥٠٠) گرام ( ماددەی حەشیش )
بڕی (١٩٥) گرام ( ماددەی جامایکای گیایی )
بڕی (١٠٠٠) گرام ( ماددەی ھێرۆین )