لەتیف نێروەیی: پارتی لەو خاڵانە پەشیمان بووەتەوە کە سەبارەت بە ھەڵبژاردن لەسەری رێککەوتبووین
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە پارتی دەبیندرێت تەواو پێچەوانەی رێککەوتنی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی ھەڵبژاردنی پارتییە سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و، بەربەست بۆ ھەڵبژاردن دروست دەکات.
لەتیف نێروەیی ھەروەھا ئاماژە بەوەشدەکات، پارتی تەنانەت پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەبارەی کورسی پێکھاتەکان رەت کردووەتەوە و پێی باش نییە کورسی پێکھاتەکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بۆئەوەی پێکھاتەی سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەنگ و رەنگی خۆیان لە پەرلەمان ھەبێت.
لەتیف نێروەیی: پارتی پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی کورسی پێکھاتەکان رەتکردووەتەوە