یەکێتی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵمپی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکە...
بەرێز حەربی خالد سەرۆکی ھەڵبژێردراوی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵمپی عیراق
بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی نوێی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆلمپی عیراق لە پێکھاتەی کورد و لە ناویشیاندا وەک کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستافە نوێکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین وھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین بۆ گەشەپێدانی چالاکیە وەرزشیەکان لە پارێزگای کەرکوکدا و لەو ڕێگەیەوە بە گیانی وەرزشییەوە کار بکەن بۆ قوڵکردنەوەی ھەستی پێکەوە ژیان لە نێو گشت پێکھاتەو نەتەوەکانی پارێزگای کەرکوک.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان