لە پاریس باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا پێشوازیكرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣
لە دیدارەكەدا، کە دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا ئامادەی بوو، سەعدی ئەحمەد پیرە ستایشی ئەو ڕۆڵە گرنگە ئەرێنییەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا و بەڕێز جەنابی باڵیۆزی عێراقی لە فەرەنسا کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا لەسەر ئاستی سیاسی، سەربازی، ئابووری و ڕۆشنبیری لەڕێگەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری بۆ کۆمەڵگەی عێراقی نیشتەجێ لە فەرەنسا.
لای خۆیەوە باڵیۆز، بەخێرهاتنی سەعدی ئەحمەد پیرە-یکرد و ڕۆڵی کارای لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرز نڕخاند و ستایشی كارەكانی کرد ، هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی باڵیۆزخانە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و فەرەنسا، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە لە هەموو ئاستەکاندا.