دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی زانستی رۆژانەی نەخۆشخانە و ئەنجامی پشکنینەکان و نیشانەکانی نەخۆشییەکە و زوو چاکبوونەوەی منداڵان ئاماژەکان بەرەو ئەوەدەچن نەخۆشییەکە ڤایرۆسی بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لیژنەیەی لە وەزارەتی تەندروستی عێڕاقەوە ھاتوون ڕای جیاوازیان ھەیەو دەڵێن، دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانیان بکرێت، چونکە گومانی بەکتریاش دەکەن.

دکتۆر پشدەر داواشدەکات، ھاووڵاتیان ووریا بن و ھەر منداڵێک گومانی لێکرا دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە تاوەکو زوو چارەسەر وەربگرێت و بەدووربێت لە ھەموو لێکەوتە و حاڵەتێکی خراپ.