رزا تونا توراگای جێگری وەزیری بارزگانی تورکیا، دەروازەی سنوریی ئومورڵۆی لەسەر سنوری نێوان باکوری کوردستان و ھەرێم بەسەرکردەوە، کە دەکەوێتە سنوری کارگێریی قەزای دەرەجیک سەربە پارێزگای ھەکاری، لە سەردانەکەیدا توراگای ئاشکرایکرد، ئامانجیان ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا کارەکانی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە تەواو بکرێن و دەروازەکە بکرێتەوە، وتیشی، دەروازەکە رۆڵی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق و ئاسانکارییەکی باشیش دەکات بۆ سەردان و ھاتوچۆی دانیشتووانی ناوچەکە.

دەروازەی سنوریی ئومورڵۆی دەکەوێتە سنوری ھەر دوو پارێزگای ھەکاری لە باکوری کوردستان و قەزای مێرگەسۆر سەر بە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان.