بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار بوو، بەڵام دواتر بانکی ناوەندی عێراق ١٧١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری خستەڕوو کە ١٦٤ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلاری بە حەواڵە و حەوت ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریشی بە کاش بوو، لە ماوەی ئەمساڵیش ئەوە کەمترین بڕی خستنەڕوو بوو بە کاش.
سەرەڕای خستنەڕووی ئەو بڕە کەمەی دۆلار، بەڵام بەھای دینار بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەھای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٠ ھەزار دینار.



