وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی لەبارەی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشک پێکدەھێنێت
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان پێکھێندراوە و سەردانی شارەکانی ھەڵەبجە و سلێمانی دەکەن.
راشیگەیاند، لیژنەکە بەدواداچوون بۆ رەوشی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵان دەکات، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەستنیشانکردن و چارەسەرەکان و پێداویستییەکانی رەوشی ئەو نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان دەکات کە لە ھەڵەبجە و سلێمانی و کەلار تۆمارکراوە.



