وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم، کەشی پێشبینیی کراوی بۆ رۆژی ھەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ ئاسمان ھەور دەبێ لەگەڵ رێژنە باران و بروسکە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێم دەبارێت  پاشان کاریگەری بۆ زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم درێژدەبێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور بڕی دابارین مام ناوەند بێت،  بۆ کاتەکانی شەو کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

ھەروەھا پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێنچ شەممە ٣ بۆ ٤ پلە دادەبەزن.