بلومبێرگ: زیانەکانی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلارە
هەژار
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی رایگەیاندووە، ھەرچەندە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان رێکەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە کە رۆژانە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار بەرمیلە، بەڵام تائێستا تورکیا ئەو رێککەوتنەی قبوڵ نەکردووە، چونکە دەیەوێت لەسەر ئەو ١.٥ ملیار دۆلارەی وەک قەرەبوو بۆ عێراق لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە بەسەریدا سەپێنراوە، لەگەڵ بەغداد رێکبکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراقیش بەھەمان شێوە پێویستی بە رێککەوتنە لەگەڵ تورکیا، چونکە زیانەکانی راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلارە.