زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٧٠ ھەزار تۆن کاڵا لە سنەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
خەلیل حەیدەری، سەرپەرشتیاری گومرگی سنە رایگەیاند، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢١ی ٣ی ٢٠٢٣ بڕی یەک ملیۆن و ٦٧٠ ھەزار و ٢٩٤ تۆن کاڵا بە بەھای ٨٤٢ ملیۆن و ٧٢١ ھەزار و ٨٩٣ دۆلار لە سنورەکانی سنەوە ھەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە، لەو بڕەش، ٩٨٦ ھەزار و ٧٩١ تۆن کاڵا بە بەھای ٤٤٣ ملیۆن و ٨١٠ ھەزار دۆلار لە گومرگی سنە و سەیرانبەن و باشماخەوە ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە گومرگەکانی تری ئێرانەوە، بڕی ٦٨٣ ھەزار و ٥٠٣ تۆن کاڵا بەبەھای ٣٩٨ ملیۆن و ٩١١ ھەزار دۆلار لە سنوری باشماخ و سەیرانبەنەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە.
سەرپەرشتیاری گومرگی سنە راشیگەیاند، ٥٢%ی ئەو کاڵایانەی لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا لە سنەوە ھەناردەی ھەرێم کراون، لە بواری کەرتی کشتوکاڵدا بوون.