قوباد تاڵەبانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و لەگەڵ دەستەی دامەزرێنەر کۆبۆوە
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
لە کۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، قوباد تاڵەبانی باسی لە چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی کار و پلانی ئایندەی دامەزراوەکە کرد و بەڵێنیدا ھەموو ھەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە، کار و پرۆژەکانی دامەزراوە کە خزمەت بە کۆمەڵی کوردستانی و عێراقی دەکات.
دواتر د. محەمەد سابیر، وردەکاریی کار و پرۆژەکانی رابردووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە بریتییە لە چەندین پرۆژەی زانستی و کولتووری و بواری پەرەپێدانی خوێندنی باڵا کە لە داھاتوودا لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە لە ھەرێمی کوردسان و عێراق جێبەجێ دەکرێت.