پەیامی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدییەکان
خوشک و برایانی ئێزدی
چارشەمبا سۆر پیرۆزبیت
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدی و جەژنی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و لەدڵەوە ھیوادارم ئەم جەژنە و تەواوی جەژنەکانی تر لەخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.

ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنی ناوچەکەن و قوربانییەکانی زۆریان لەپێناو پاراستنی شوناس و کوردایەتی خۆیان داوە و بەردەوامن لەقوربانیدان، نەھامەتییە یەک لەدوای یەکەکانیش رۆڵە قارەمانەکانی ئێزدییەکانی ساردنەکردۆتەوە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان.

نیگەرانم لەوەی تاوەکو ئێستا ھەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، ھەنگاوی جددی بۆ نەنراوە و تائێستاش بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکانیان دەناڵێنن.
ھیواخوازم سەری ساڵی ئێزدی، جەژنێک بێت بۆ دووبارە قەرەبووکردنەوەی جددی ئێزدییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پڕ کامەرانی بۆ تەواوی ئەو پێکھاتە رەسەنەی گەلەکەمان.
ھەر شاد و سەرکەوتبوون و ھەم رۆژ لەجەژندا بن.


ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک