حکومەتی ھەرێم پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی نەناردووە
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان نیوز، وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم پارەیەکی زۆر کەمی بۆ مووچەی مانگی سێی فەرەمانبەرانی سلێمانی ناردووە و داوای لە بەرپرسانی ئیداری و دارایی سلێمانی کردووە کە تەمویلی مووچەی فەرمانبەران بکەن بەبڕی ١٨١ ملیار دینار، لەکاتێکدا داھاتی ناوخۆی پارێزگاکە تا ئەمڕۆ و لەم مانگەدا ٣٠ ملیار دینار بووە کە بەو ھۆیەوە کورتھێنانی دارایی بۆ مووچە زیاترە لە ١٥١ ملیار دینار.
پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان مانگانە پێویستیان بە ٣٧٥ ملیار دینارە بۆ مووچە، ھەروەھا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانە و پارەی خۆڵ و خاشاک و خەرجی دیکە مانگانە پێویستی بە ٣٨ بۆ ٤٠ ملیار دینارە، واتا پێویستە حکومەتی ھەرێم ٤١٥ ملیار دینار دابین بکات.