پەیامی سەرۆک بافڵ بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سوری ئێزدییەکان
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆک بافڵ....
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و ھیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان لە رابردوودا رووبەڕووی توندوتیژی و نەھامەتی زۆر بوونەتەوە و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا ھەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی رەسەنی خۆیان، تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و ھەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەنراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی بەردەوامی ئێزدییەکان بووە، پشتیوانیی ھەموو ھەنگاوێکیش دەکات بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر و پاراستنی ژیانی ئێزدیان تاوەکو جارێکیتر رووبەڕووی ھیچ مەترسییەک نەبنەوە. ھەروەھا پێویستە ھەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکھاتە رەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی