بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ھەنگاو، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی (کۆڵەسەی سەروو) سەر بە شاری سەردەشت بەناوی یەعقوب عەباسی تەمەن ٤٢ ساڵ لە سنوری بانە بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقوب عەباسی لەکاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی ڕێگە پێنەدراو لە سنوری (ئاڵۆت) لە بانە لەلایەن ھێزە حکومەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێکراوە.

دوای گواستنەوەی ئەو کاسبکارە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ، بەھۆی سەختی برینەکەی و خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستداوە.