پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان...
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی ( چوارشەممەی سوور)ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان وعیراق و جیھان دەکەین .
لەپێناوئەو رۆڵەی کە ئێزدییەکان لە گشت کایە ژیاریەکانی کوردستان ولە خەباتی سیاسی دژ بە دوژمنان و داگیرکەران ھەیانبوەوچەندین سەرکردە و فەرماندەیان لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆرشی نوێدا بە دەستی خۆفرۆشان شەھید بوون، بۆ سڕینەوەی ئازار و مەینەتیەکانی کەلە ئابی٢٠١٤دا بە پیلانێکی ھاوبەشی ئیقلمی و خۆ فرۆشانی ناوخۆیی لە شەنگال و ناوچەکانی دەشتی نەینەوابەسەریان ھێنرا ، لەم بۆنەیەدا جارێکی تر تەئکید لە پشتیوانی وپشتگیری گشت ھەوڵێک دەکەینەوە بۆ گێرانەوەی مافە زەوتکراوەکانی ئێزدییەکان و نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان لەسەر زێدی خۆیان تاکو چیتر وەک کارتێک بۆمەرامی لایەنێک بەکارنەھێنرێن.
لەکۆتاییدا ھیوادارین بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی شەنگال و دەوروبەری کە تاکو ئێستا ١٢ وڵات بەڕەسمی ناساندویانە، لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیشەوە بناسرێت و زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیەکان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان