بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیاروایە ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کۆببنەوە.

ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، سێ ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی جەیھانەوە بۆ تورکیا راگیراوە، سەرباری رێککەوتنی ھەرێم و بەغدادیش بەڵام تائێستا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

ھەر لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ئەو بابەتە تەنھا لایەنی تەکنیکی ماوە و ئەم ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و لەوبارەیەوە پەیامیان بۆ حکومەتی تورکیا ناردووە.