د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دەرماڵەی خوێندکاران یەکێکە لە مافە رەواکانی خوێندکاران و لە ماوەی رابردووشدا داوایانکردووە، بە یاسا لە پەرلەمانی کوردستان دەرماڵەی خوێندکاران زیادبکرێت.

وتیشی، پێشنیازیان کردووە دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار بکرێتە ١٠٠ ھەزار دینار و دەرماڵەی خوێندکارانی دەرەوەی شاریش بکرێت بە ١٥٠ ھەزار دینار، ئەو پێشنیازەشیان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە پەرلەمان بە یاسا رێکبخرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕواندەکەن رەوشەکە لەباربێت، رەوشی دارایی باشتر بێت، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری خوێندکاران بکرێت.