دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێنج کورسی سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆکان دەستەبەردەکات
کوردسات نیوز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٣
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە چوارچێوەی بوارەکانی کارکردنیدا بایەخ دەدات بە پەرەپێدانی ئاستی خوێندن لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، پاش سەردانکردن ودرووستکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵە گشتییەکانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، داوامان لێکردن کە چەند کورسییەکی خوێندن (سکۆلەرشیپ) بۆ دامەزراوەکەمان تەرخان بکەن بۆئەوەی بتوانین لەڕێگەی دامەزراوەکەوە سوودێکی باش بە زانکۆ و خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان بگەێنین.
لەم چوارچێوەیەدا، کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی چین لە ھەولێر لە دەستپێشخەرییەکدا ژمارەی پێنج کورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە تەواوی خەرجییەکانییەوە لە وڵاتی چین بەخشی بە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی. دامەزراوەکەمان بە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆیە، ژمارەی کورسییەکانی لەنێوان زانکۆکاندا بەم شێوەی خوارەوە دابەشکرد:
زانکۆی سلێمانی (٢) کورسی.
زانکۆی پۆلیتەکنیک (٢) کورسی.
زانکۆی کۆیە (١) کورسی.
ئەو بوارانەی لەلایەن زانکۆکانەوە وەک بواری پێویست دیاریکراون بریتین لە:
Doctoral Program of Theoretical Economics (National Development) Peking University. (١) seat. (زانکۆی سلێمانی)
Master Program on Traffic and Transportation Engineering, Beijing Jiaotong University. (١) seat. (زانکۆی سلێمانی)
Master program of Information and communication Engineering, Huazhong University of Science and Technology. (١) seat. (زانکۆی پۆلیتەکنیک)
Master program of Advanced Nursing Practice and Medical Technology in Developing Countries, Central South University, (١) seat. (زانکۆی پۆلیتەکنیک)
Master program of Industrial Engineering, Hunan University, (١) seat.(زانکۆی کۆیە)
خوێندکارانی زانکۆکانی سەرەوە دەتوانن لەڕێگەی زانکۆکانیانەوە داواکاری پێشکەش بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست وە ھەڵبژاردنی کاندیدانی شایستە بەپێی پێوەرەکانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و زانکۆکانی وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت لەڕێگەی زانکۆکانی سەرەوە.