وەزیری پەروەردە بڕیارێک لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەدات
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٣
تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی
١- لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردۆتەوە ، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن . بەجۆرێک لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبکات و لە رێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت ، و لەچەند رۆژی داھاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.
٢- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
٣- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
ئالان حمە سعید ێالح
وەزیری پەروەردە
٩ی ٤ی ٢٠٢٣