مەزڵوم کۆبانێ: دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٣
مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکدا نوسیوێتی، دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی، کە ھەڵوێست و کاردانەوەی راستەقینەیان بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژی داعش ھەبووە، دەشڵێت، خەڵکی سلێمانیان واناسیوە کە پارێزەری یەکێتی نیشتمانی گەلی کوردن و بەرگریکارن لە شۆڕشی رۆژئاوا.
مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکی دیکەشدا ھیوای خواستووە، گەل و کەسەکان لە ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی تورکیا.



