کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ھەرێم لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و نمەباران دەبارێت.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئەگەری ھاتنی ھەر شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەکەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و کردنەوەی ئەو رێگایانە بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو دادەخرێن.
ھاوکات بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەشێک لە تیمەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەگەریش کاریگەری بارانبارین زیاتر ببێت تەواوی تیمەکانیان دەگەڕێنەوە و ھاوکاری ھاوڵاتیان دەکەن.