بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێوارەی رۆژی ھەینی لە ڕێگەی ھێرشی ئاسمانی و درۆنەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە ئامانج گیرا، بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و ھێرشە ناڕەوایە بۆسەر دامەزراوەیەکی مەدەنی و گرنگی وەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات.
بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە دامەزراوە رەسمییەکان دەکات، ھەموو ڕێکارێک بگرنەبەر، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی پارێزگای سلێمانی و ھەرێمی کوردستان بەیەکەوە.



