ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە ئاماژەی بۆ ئەو بڕیارانە کردووە کە لە وەزارەتی دارایی جێبەجێکراون و بەپێی یاسا رەسمی گومرگی لەو کاڵا زیان بەخشانە وەرگیراوە کە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەکرێن بۆ پاڵپشتی سندوقەکەش تەرخانکراوە.

ھاوکات بڕیاردرا، لیستی ئەو کارگە و شوێن و پاڵاوگانەی کاریگەریان لە سەر پیسبوونی ژینگە و کەرتی تەندروستی ھەیە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرھێنانەوە بدرێتە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی، تا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

وەزیری دارایی جەختی لەوەشکردووەتەوە، ھەموو ڕێگایەکی یاسایی و گونجاو دەگرنەبەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەی داھات بۆ سندوقەکە، لە داھاتووشدا کۆبوونەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکەن تا بتوانن زۆرترین سەرچاوەی داھات بۆ سندوقەکە دەستەبەر بکەن.