وەزراەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوامە، بەمەبەستی بە نیشتمانیکردنی پێشمەرگە، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاکەکان و خۆبەخشەکان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێکھاتووە.

راشیگەیاند، ھەریەک لە لیواکانی ١٧، ١٨،١٩، ٢١، ٢٢_ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ رێکارە سەربازییەکانیان تەواوبووە و بۆ سەر میلاکی وەزارەت گواستراونەتەوە، ھەروەھا بۆ لیوای ٢٠یش، چاوەڕێی بودجە دەکرێت لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ دەستبەکاربوون کە ئەو لیوایەش جیا بکرێتەوە وەکو لیوایەکی ھاوبەش.

ھاوکات ھەریەک لە لیواکانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٦ و ٢٨)ی پیادەی ھێزی پێشمەرگە، رێکارە سەربازییەکانیان تەواوبووە بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی وەزارەت و بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە و لیوای ٢٧یش ٧٠٪_ی کارەکانی تەواو بووە.