رێکخراوی ھەنگاو: ئەمساڵ ٤٨ کورد لە ئێران لەسێدارەدراون
کوردسات نیوز
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤١ کەس لە سەرانسەری ئێران لەسێدارەدراون، کە لانی کەم ٤٨ ھاووڵاتییان کورد بوون و لە گرتووخانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماری لەسێدارەدان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ھەمان ماوە لە ساڵی رابردوو ٢٧٠% زیادی کردووە، کە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ١٣ بەندکراوی کورد لەسێدارەدراو بوون.
بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی ھەنگاو، ١٩ کەس لە پارێزگای ورمێ و ٨ کەس لە کرماشان و ٣ کەس لە سنە و ٢ کەس لە ئیلام لەسێدارەدراون.