زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی بووە
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو یەکی نیسان لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم گۆرانکاریی بەسەردا ھاتووە و کەمترین رێژەش لە پارێزگای ھەولێر بووە، بەشێوەیەک لە پارێزگای ھەولێر (١٩٦.٤) ملم، پارێزگای سلێمانی ( ٥٨٧.٧ )ملم، پارێزگای دھۆک (٣٠٣.١) ملم، پارێزگای کەرکوک (٢١٧.٥) ملم و پارێزگای ھەڵەبجەش (٤١٦.٥) ملم بووە.
جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو تاوەکو یەکی نیسان، لە پارێزگای ھەولێر (٣٦.٨) ملم، لە پارێزگای سلێمانی (٢١٠) ملم، لە دھۆک (١٢٦.٨) ملم، لە کەرکوک (١١٣.١) ملم، و لە پارێزگای ھەڵەبجەش (٤٢.٣) ملم بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم کۆی گشتی بڕی بارانبارینی ساڵی رابردووی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو لە پارێزگای ھەولێر (٣٠٣.١) ملم، لە سلێمانی (٤٣٤.٦) ملم، لە دھۆک (٢٤٩.٣) ملم، لە کەرکوک (١٢٢.٩) ملم و لە پارێزگای ھەڵەبجەش (٤١٠.٣) ملم باران باریوە.