دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێز کاک ئەحمەد ئاغای زیرۆغای ھەرکی 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جیلێ) کچی کەسایەتی دیار و نیشتمانپەروەر(ئەحمەد ئاغای زیرۆغای ھەرکی)م بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و بەشداری خەمی ئێوە و کەسوکارتانم.خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئەمەش دوا ناخۆشیتان بێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال