سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ئەحمەد ئاغای زیڕۆ ئاغای ھەرکی دەکات
کوردسات نیوز
١ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی...
بەرێز کاک ئەحمەد ئاغای زیڕۆ ئاغای ھەرکی، تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (جیلێ) کچی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


