پێدەچێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
کوردسات نیوز
١ی نیسانی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنی ھەینی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەتەوە و رێککەوتوون کە ھەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بەھاوبەشی نەوتی ھەرێم بفرۆشن.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە لیژنەیەکی ھاوبەش دروست دەکرێت بۆ دۆزینەوەی کڕیار بۆ نەوتی ھەرێمی کوردستان، بە گوێرەی میکانیزمە تازەکە نەوتی ھەرێمی کوردستان بە ھەمان نرخی سۆمۆ دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا پێشتر ھەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە ھەرزانتر دەفرۆشت.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆبوونەوەکە ئیجابی بووە و گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان.