دەقی پیرۆزباییەکە...

جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە خوشک برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆز دەکەم و ھیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و ھەمەڕەنگیی کوردستان ھەیە و بە رێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت. ئەمڕۆش لەم بۆنە تایبەتدا جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە. ھیوادارم سەرباری جیاوازییەکانمان، ھەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان