دەقی پیرۆزباییەکە...

بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم، ھیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ ھەموو لایەک دەخوازم.

کوردستان شانازی بەوەوە دەکات کە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پڕشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە داھاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.

لەم قۆناغەدا ئەرکی ھەموو لایەکمانە ئەم کلتور و روحی پێکەوەژیانە زیاتر پەرە پێ بدەین و پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر ھەنگاوبنێین.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال