لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی سنوری بامەڕنێ و ئامێدی و کانی ماسی و چیای پێرس لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سلیزی دابەزیوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێیش بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان باران و لە شاخەکانیش بەفر دەبارێت.

کەشناسی ھەرێم پێشبینیکردووە لە سنوری پارێزگای دھۆک دابارین زیاتر بێت و لە ھەندێ ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە، بەشێوەیەکی گشتیش پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان دەچێتە ژێر سفری سیلیزی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رۆژی شەممە ئاسمان نیچمە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران ھەیە.