شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣
دەستەی کەشناسی ھەرێم پێشبینیکردووە، کەشوھەوا بۆ رۆژی ھەینی ھەوربێت و پلەکانی گەرما کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بۆ رۆژی شەممەش کەشوھەوا ھەور و نمەباران دەبێت و لە ھەندێک کات ھەورە بروسکە روودەدات.
بۆ رۆژی یەکشەممەش، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لەچەند کاتێکدا بەخوڕ باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، باران بارینەکە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش بەردەوامیان دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین تۆمار دەکەن.