ھاتوچۆی سلێمانی: لە سێ رۆژی نەورۆزدا لە سلێمانی پێنج رووداوی ھاتوچۆ تۆمارکراوە
هادی
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی ھاتووچۆی لە ماوەی سێ ڕۆژی نەورۆزدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ناو و دەرەوەی شار پێنج رووداوی ھاتووچۆ تۆمار کراوە، ٢٤ ھاووڵاتیش برینداربوون، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری ڕووداوەکان بە پێی کەشف و ھێڵکاری دەگەرێتەو بۆ رەوشی کەش و ھەوای باراناوی خلیسکان و خزینی سەر شەقام، ھەروەھا ھۆکار خێرایی زۆر و پابەند نەبوونی شۆفێران بە یاسا و رێنماییەکانی ھاتوچۆ.