دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم.

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، هیوادارم ئەو گیانی تەبایی و لێبوردەییەی کە لە نێوان گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتیی و ئاوەدانی زیاتر لە پێناو بەرەو پێشچوونی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکەمان.

لە یەزدان داواکارم نوێژ و ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزەمان بۆ بکات بە مایەی خێر و خۆشی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان