وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ھۆشداری لە پێشخستن یان دواخستنی پڕۆسەی منداڵبوون دەدات
هادی
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم نوسراوێکی بە ناوی"پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون"ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، لە نوسراوەکەدا ھاتووە، دوای تێبینیکردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بۆ منداڵبوون تەنیا بۆ تۆمارکردنی ئەو ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایکبوون بۆ منداڵەکانیان بڕیارماندا ھەر نەخۆشخانە و پزیشکێک ئەو کارە بکان و ھەر گرفتێکی لێبکەوێتەوە نەخۆشخانەکە یاخود پزیشکەکە رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئاگاداری ھەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و پزیشکان دەکەینەوە، پێویستە منداڵبوون تەنیا بەبوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی ئەنجام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.