لە دوای ئاھەنگی نەورۆز لە ئامەد ٣٥٠ ھاووڵاتی دەستگیرکراون
هادی
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
بەپێی زانیارییەکان منداڵان بۆ زیندانی نەوجەوانانی ئامەد و ھاووڵاتیانیش بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فارقین گواستراونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدا بووە، دوای ئاھەنگەکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و ھاووڵاتیاندا دروستبووە، ھاوکات لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ گۆڕەپانی نەورۆز و بەشداریکردن لە ئاھەنگەکە رێگە بە ھاووڵاتیان نەدەدرا، بە سەرپۆشی سور و سەوز و زەردەوە بچنە ژوورەوە.