مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
دەقی راگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین ، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان.
لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، گەلەكەمان بەدوور بێت لە هەموو كێشە و نەهامەتیەك و بە تەندروستی باش رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن.، هەروەك هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان