کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە لە کەرکوک ھاوڕێکەی خۆی بریندار دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
پۆلیسی بنکەی ڕەحیم ئاوا لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک روداوێکی تەقەکردن لەنێوان دوو ھاوڕێی یەکتر روویدا و بەھۆیەوە یەکێکیان برندار بووە.
بەوتەی پۆلیس، ئەو دوو ھاوڕێیە پێشتر کێشەیان لەگەڵ یەکتر، ھەبووە چەند رۆژێکە ئاشتەوایی نیوانیان کراوە، بەڵام یەکێک لەوانە دەستڕێژی گولـلەی لە گەنجەکەی تر کردووە وبریندار بووە.