سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچەکورستانییەکان پێشوازیکرد لە نوێنەرانی پێکهاتەکانی موسڵ
١٥ی ئازاری ٢٠٢٣
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی ناوچەکوردستانییەکان بەگشتی و ماددەی (۱٤۰)ی دەستوری و ناوچەی دەشتی موسڵ و شنگال بە تایبەتی کرا.
دواتر نوێنەرانی پێکهاتەکان باسی کێشەو گرفتەکانی خەڵکی ناوچەکەیان کرد لە ڕووی گۆڕانی دیمۆگرافی و چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوارەکان، داوایان کرد لە رێگەی دەستەی گشتی ناوچەکوردستانیەکان بەدواداچوون بکرێ بۆ کێشەو گرفتەکان.
لە کۆتایدا سەرۆکی دەستە بەڵێنی پێدان کە بەدواداچوونی تەواو بکرێت بۆ ئەو کێشەو گرفتانەی کەوا باسی لێوە کرا هەروەها گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندار کە هەریەکە لە بەڕێزان حکومەتی (هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ) هەروەها پێیی ڕاگەیاندن کە بەم نزیکانە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکات.


