کامەران سارمەمی، ئەندامی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە زیندانیانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گوھدار زێباری رۆژنامەنووس بە تۆمەتی گۆرینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی حەوت مانگ سزای زیندانی لەلایەن دادگای کەتنی ھەولێرەوە بەسەردا سەپێندراوە، لەکاتێکدا  ٩٩%ی ئەو سەرپێچییانە بە غەرامە سزا دەدرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزەرەکان بووە و ناحەقییەکی دیکەیە، لەکاتێکیشدایە بڕیاربوو سبەینێ گوھدار زێباری و سێ زیندانیکراوی دیکەی بادینان ئازاد بکرێن.