ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژە یاسای ھێنانەکایەی پارێزگای ھەڵەبجە لە کۆماری عێراق، کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣١٣١ لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١١ لە ڕۆژی ١٣-٣-٢٠٢٣ پەسەندکرا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، بە نووسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٤٩٧ لە ١٤-٣-٢٠٢٣.

دەشڵێت، "لێرە بەدواوە ھیمەت وھەوڵی دڵسۆزانی ھەڵەبجەی دەوێت لە خوشک و برایانمان لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زوو بیخاتە کارنامەی کۆبونەوەی داھاتوو، لیژنەی یاسایی، لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران زوو ڕاپۆرتی لەسەر بکەن."