لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئامادەکاری و ھەنگاوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.

لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو، جەختی لەوەشکردەوە کە وەک یەکێتیی ھەمیشە لەگەڵ گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان دایەو پلان و بەرنامەی وردی ھەیە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.