سەرۆکی پەرلەمان: دەست بە رێکارە یاساییەکانی ھەڵبژاردن دەکەین
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
لە چوارچێوەی چاكسازییە نوێیەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە نێوان مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا، حكومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە دوو هەزار كەیسی پەنابەرییان بە رێكاری خێرا تاوتوێكردووە.
بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا، لەمەودوا حكومەتی وڵاتەكە لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگ بڕیار لەسەر كەیسە پەنابەرییەكان دەدات و ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا زیاتر دەكات.
ئەم سیستمە مۆڵەتی سێ مانگ دەدات بە فەرمانگەی فیدراڵیی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو كەسانەی لە وڵاتێكی سەلامەتەوە هاتوون.
هاوكات، ئەو پەنابەرانەشی رەتدەكرێنەوە لە مافی كاركردن بێبەش دەكرێن و دەكرێت پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.
وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی حوسییەکان لەبارەی هێرشەکانی سەر ریاز و دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ وتی: ئەو هێرشانەمان لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە ئەنجامداوە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان رایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیەدا، لە ڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆن بە ژمارەیەکی زۆر موشەکی بالیستی و درۆن، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە ریاز و دامەزراوەکانی کۆمپانیای 'ئارامکۆ'یان لە یەنبەع کردووەتە ئامانج.
وتیشی، هێرشەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە و ئاگری گەورەیان لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی روونکردەەوە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تا ئەو کاتەی بۆردومان و گەمارۆکانی سەر یەمەن کۆتاییان دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا وادەی دیاریکراوی دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی دیاریکرد.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: رۆژی دووشەممە، 21ـی 9ـی 2026 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەسیت وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنەکە تا رۆژی پێنجشەممە 24ـی 9ـی 2026 دەخایەنێت و سەرجەمی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی هەمیشەیی، موچەکانیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە 1ـی 7ـی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.