دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
دیداری سلێمانی کۆنفرانسێکی ئاستبەرزی سیاسییە و تیشک دەخاتە سەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور و لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان (IRIS)، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت.
لەماوەی دوو رۆژی دیدارەکەدا کەسانی بیرمەندو و پسپۆڕ و شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەکە و جیھان کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەر دیارە ناوچەییەکانی جیھان و خستنەڕووی بیروبۆچونەکانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناکۆکین.
دروشمی ئەمساڵی دیدارەکە بریتییە لە "پاش ٢٠ ساڵ: عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیھانییە نوێیەکان".
ئەمە بۆ جاری حەوتەمە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دیداری لەم جۆرە ساز دەکات و تێیدا بابەتەکانی وەک سیاسەت، ئابوری، ژینگە، یاسا، مافی مرۆڤ، تەندروستی، وزە و چەندین پرسی دیکەی گرنگ باسدەکرێت.
دیداری سلێمانی ھەوڵدەدات، بیرۆکە و گفتوگۆکان وەربگێڕێتە سەر کردار و سیاسەتی کۆنکرێتی کە بتوانێت گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا دروستبکات.



