شاندێکی کوردستان رەخنەی توند لە یەکێتی ئەوروپا دەگرێت
کوردسات نیوز
٩ی ئازاری ٢٠٢٣
سالار مەحمود, باسی بێھەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپی کرد لە کاتی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە، نەک ھەر ئەوە بەڵکو بەلجیکاو فeرەنساو ئەڵمانیا کەرەستەی کیمیایان بە عێراق فرۆشتوەو دواتر وەک چەکی کیمیایی لە کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان لە تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی ھەڵەبجە بەکارھێنرا.
ئەوەشی روونکردەوە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی راستکردنەوەی ھەڵەکان ھێشتا لە ئەستۆی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە بەتایبەتیش یەکێتی ئەوروپا.
لە کۆنفرانسەکەدا کە رۆژانی ٨و ٩ ی ٢٠٢٣/٣ بەسترا، چەندین کەسایەتی جیھانی و ئەندام پەرلەمانی ئەوروپایی بەشداریان کرد و لەلایەن پارتی سۆسیالدیموکرات و پارتی سەوز و چەپەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسەکە رێکخرابوو تایبەت بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و مەسەلەی کورد.



